هه‌په‌گه‌: 10 سه‌ربازی توركیا كوژراون و چه‌كی كیمیایی له‌دژمان به‌كارهاتوه‌

کوردستان
21:11 - 2022-06-22

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ند چالاكییه‌كی گه‌ریلادا، 10 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و، چه‌ندیین جاریش سوپای توركیا، چه‌كی كیمیایی له‌دژیان به‌كارهێناوه‌. 

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌، له‌نێوان هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپای توركیا، له‌گۆره‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و،  شاخی شه‌هید له‌شكه‌رو مه‌تینا، تێیدا، 10 سه‌ربازی توركیا كوژراون. 

(هه‌په‌گه‌) ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه‌، دوێنێ، سوپای توركیا له‌هه‌موو ناوچه‌كان، هێرشیكردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان و، شه‌ش جاریش چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه‌. 

بۆیه‌ هه‌په‌گه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید دلژین - شه‌هید شه‌ڕڤان ئێركه‌ندیی عه‌گیدانی بۆتان، له‌گۆره‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، هێرشیكردوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازانی توركیا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP