شازاده‌ی جێنشینی كوه‌یت، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئاماده‌كاریش بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات.
له‌و ڕووه‌وه، شێخ مشعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، شازاده‌ی جێنشینی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ده‌ستوری وڵاته‌كه، ئه‌نجومه‌نی گه‌ل هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌كرێت.هیچ ده‌ستوه‌ردانێكیش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌كه ناكه‌ن.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌مانگی داهاتوودا، مه‌رسومی له‌كارخستنه‌كه‌و داواكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی، ڕێكاره یاسایییه پێویسته‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، شازاده‌ی جێنشینی كوه‌یت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، كه‌ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه، ڕێره‌وی سیاسی وڵاته‌كه ڕێكبخاته‌وه‌و، ده‌رفه‌تیش به‌گه‌ل بده‌ن تا ڕای خۆیان هه‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP