قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ رووبەرووبونەوەى دیاردەى چەکداری

کوردستان
15:26 - 2022-06-28

بەیانی ئەمڕۆ هەواڵى رووداوێکی دڵتەزێن رایچڵەکاندین کەبەداخەوە هەواڵى شەهیدبوونی هەردوو مامۆستاى زانکۆى د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمە خانی بوو.
 ئیدانەى ئە‌م كردە‌وە‌یە‌ دەکەم و دەستخۆشى لەهێزە ئەمنیەکان دەکەم کەتوانیان ئەو تۆمە‌تبارە‌ دەستگیر بکەن و رووبەرووى یاساى بکەنەوە تا بەسزاى خۆی بگات، دووپاتی دەکەینەوە کەدەبێ ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ رووبەرووبونەوەى دیاردەى چەکداری و هەر جۆرێک لەجۆرەکانی توندوتیژی. 
بۆ ئەم خەمەش پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خێزان و بنەماڵە بەرێزەکەیان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

قوباد تاڵەبانی 
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP