ئه‌و ژنه‌ى له كه‌ركوك گومان ده‌كرا به نه‌خۆشى كۆلێرا گيانى له‌ده‌ستدابێت ئه‌مڕۆ پشكنينه‌كه‌ى له به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كۆلێراى هه‌بووه
ته‌ندروستى كه‌ركوك رايگه‌ياند: ئه‌و ژنه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو گومان ده‌كرا به نه‌خۆشى كۆلێرا گيانى له‌ده‌ستدابێت ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى پشكنينه‌كانى له به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كۆلێراى هه‌بووه.
ته‌ندروستى كه‌ركوك ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر چى ئه‌و ژنه له ته‌مه‌ندا بووه و له دايكبووى ساڵى 1935 بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند نه‌خۆشييه‌كى تر‌ى هه‌بووه.
رونيشيكرده‌وه: به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گومانى كۆلێرا گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه و هه‌ر به‌وهۆيه‌شه‌وه گومانكرا گيانى له‌ده‌ستدابێت تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كانى پشكنين ئه‌و راستييه‌ى سه‌لماند
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP