به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێران له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 40% ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ زێی بچووك كه‌مكردووه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌شده‌كاته‌وه ڕۆژانه 12ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو له‌به‌نداوه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سیروانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌ده‌نه‌وه.
ڕه‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمرونیكرده‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه خوارووی به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، یاخود ئه‌و شوێنانه‌ی به‌نداوی بچوكیان تێدایه ئه‌مساڵ گرفتی كه‌مئاوییان نابێت، به‌تایبه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاو بۆ پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كان.
جه‌ختیكرده‌وه كه‌مئاویی ڕووبه‌ری زه‌وی كشتوكاڵی كه‌مده‌كاته‌وه، تابتوانرێت پێویستییه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌و باخه‌كان دابین بكرێت.
ڕوونیشیكرده‌وه: ئێران به‌ته‌واوه‌تیی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ ڕووباری سیروان كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، 40% به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ زێی بچووك كه‌مكردووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP