فیلمی بێ هەموو شتێك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە
هونەرمەندانی كوردستان، لە سلێمانی نمایشدەكرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 20-7-2022 سەعات شەشی ئێوارە،
فیلمی (بێ هەموو شتێك) لە سینەما سالمی سلێمانی بە رۆڵ بینینی هەدیە تێهرانی نمایشدەكرێت،
هاوكات نمایشی تایبەتی ئەم بەرهەمە سینەماییە، بە ئامادەبوونی هەندێك لە هونەرمەندانی
هەرێم دەبێت.
فیلمی "بێ
هەموو شتێك" لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی "موحسین قەرایی" و
"محەمەد داوودی" هەندێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای ئێران، لەوانە:
هەدیە تێهرانی، پەرویز پەرەستوویی، هادی حیجازی فەڕ، باران كەوسەری، مەهتاب نەسیرپوور،
پێدڕام شەریفی، لالە مەرزبان، بابەك كەریمی، فەرید سەجادی حوسێنی، زوهەیر یاری و تیایدا
ڕۆڵیان بینیووەو، بڕیاریشە نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "بێ هەموو شتێك"
(بی همە چیز) رۆژی پێنج شەممە ٢١ ی تەمووز
٢٠٢٢ لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە: سەعات ٧ ی ئێوارە، ٨:٣٠ ، ٩:٤٥ ی شەو لە سینەمای
"ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر نمایشدەكرێت.
ئەم فیلمە كە بە گێڕانەوەیەكی سەربەست لە شانۆنامەی
ناوداری "دیدار لەگەڵ خاتوونێكی بەساڵاچوو" Der Besuch der alten Dame بەرهەمی هەرمانی "فڕێدریش دۆرنمات" Friedrich Dürrenmatt سازكراوە، یەكەمین جار لە سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
نماشكرا و كاندیدی 15 سیمورغی بلوورین بوو كە لە كۆتاییدا توانی خەڵاتی سیمورغی
بلوورینی باشترین سیناریۆی وەرگیراو، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆنتاژ، خەڵاتی
سیمورغی بلوورینی باشترین مۆسیقا، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین دیزاینی جلووبەرگ
و هەروەها خەڵاتی سیمورغی بلوورینی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.
هەروەها لە پوختەی چیرۆكی ئەم فیلمەدا هاتووە:
لە گوندێكی پێش شۆڕشی ئێران، كەسێكی بەگزادە بە ناوی "ئەمیر" وەكوو حاكمێكی
خۆماڵی لە دێیەكەدا چالاكی دەكات و بە هۆی مێژوویەكی باش كە بوویەتی، خەڵكی متمانەی
تەواویان پێیەتی، ئێستاش دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، یەكێك لە خەڵكانی ئاوایی بە
ناوی "لی لی" كە بە هۆی تانەوتەشەری خەڵكی بە داوێنپیسی لە گوندەكە رۆیشتووە،
بە سەروەت و سامانێكی زۆرەوە گەڕاوەتەوە بۆ نێو ئاوایی و پێشنیار دەدات بە خەڵكی كە
ئەگەر ئەمیر بكووژن پارەیەكی زۆریان پێدەدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP