سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی لەموسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیام
بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم هەموومان پێکەوە ئەم دەرفەتە بکەینە بۆنەیەک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پێکەوەژیان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەربەرزیی خەڵکی کوردستان و پاراستنی خاکەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP