به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه، كچه ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی خێراییه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، خۆی به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گه‌شتیاردا كێشا، به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌وه دوو كه‌س مردن و دووانی دیكه‌ش برینداربوون، یه‌كێك له‌قوربانییه‌كان ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ڕووداوێكی شێلان، له‌شه‌قامی 100 مه‌تری ئاگاداركرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ گه‌شتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌و، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه له‌شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركرا.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌شۆفێره‌كه ژنه‌و به‌ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (هۆندا)، به‌خێراییه‌كی زۆر خۆی به‌ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی عه‌ره‌بدا كێشاوه، ئێستاش به‌پێی مادده‌ی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوه‌و، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شیدا گیراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP