وه‌زيرى رۆشنبيرى ولاوانى هه‌رێم سه‌ردانى باليۆزخانه‌ى عێراقى كرد له‌ ئه‌رمه‌نستان

کوردستان
22:35 - 2022-08-12

وه‌زيرى رۆشنبيرى ولاوان سه‌ردانى باليۆزخانه‌ى عێراقى كرد له‌ یەریڤانی پایتەخی ئه‌رمه‌نستان  
ڕۆژی چوارشەممە 2022/8/10 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سەرۆکی شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کە ئێستە لە یەریڤانی پایتەخی ئەرمەنستانن، بەیاوەری ئارشاگ مانۆكیان کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لەهەولێر، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی فیدراڵیان کرد و لەلایەن بەڕێز د. سهیلان جبوری باڵوێزی عێراق لەئەرمەنستان و ستافی دیبلۆماتی باڵوێزخانەکەوە پێشوازیان لێکرا.
باڵیۆزی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی جەنابی وەزیر و شاندی یاوەری.
حەمەی حەمەسەعید، بارودۆخی ئەمڕۆی عیراق و کێشە کەڵەکەبووەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لەعێراقدا باسکرد.
باڵوێزی عێراق جەختی لەوە کردەوە کەدەبێت لەعێراقدا پەیڕەوی ئەو سیاسەتە بکرێت کەهەرێمی کوردستان لەسەرەتای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 پەیڕەوی کرد، ئەویش یەکترقبوڵکردن و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بو لەپێناو سەقامگیری و پێکەوە ژیاندا.
بەپێدانی دیاری وەزارەتمان بە باڵیۆزی عێراق لەئەرمینیا، کۆتایی بەسەردانەکە هات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP