بهپێی ئهو راپۆرتانهی میدیای ئیسرائیل بڵاویانكردوهتهوه، چاوهڕوان دەکرێت، سێ وڵاتی دیکەی ئیسلامی و عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
لهو بارهیهوه رۆژنامەی (ھائارتس)ی ئیسرائیلی ئاشكرایكردوه، ئەگەری ئەوە ھەیە لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا، ھەریەک لە ئیندۆنیزیا و سۆماڵ و مۆریتانیا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، ئهویش بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە ناوەندە جیاجیاکانی ناوخۆی ئیسرائیل بەڕێوەدەچن.
ڕۆژنامەکە به پشت بهستن بهسەرچاوەیەک ببڵاویكردووهتهوه، بە بۆنەی تیپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامهی ئیبراھمی، کە ھەریەکە لە بەحرەین و ئیمارات و سودان و مەغریب پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە، پێدەچێت تەلئەبیب لەگەڵ ھەریەکە لە ئیندۆنیزیا و سۆماڵ و مۆریتانیاش، ڕێککەوتنی ئاشتی ئیمزا بکات.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ و بە چاودێری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی ڕێککەوتنی ئاشتی ئیسرائیل لەگەڵ بەحرەین و ئیمارات ئیمزا کرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP