گه‌یشتن به ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی كاتێكی گونجاو و قۆناخێكی سه‌ره‌كییه بۆ كاركردن له‌پێناو درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مێشك، و به‌هێزككردنی توانای وشیاری عه‌قڵ
به‌پێی وتارێك كه له‌ماڵپه‌ڕی له Mind Your Body Green بڵاوكراوه‌ته‌وه دوای ده‌یان ساڵ له گۆڕانكارییه‌گه‌وره‌كانی ته‌مه‌ندا، تاوكردنی كۆلێژ ودامه‌زراندن له‌سه‌ركارێك یان هاوسه‌رگیریكردن و خستنه‌وه‌ی وه‌چه و چاودێریكردنیان و هتد.. ئه‌گه‌ری زۆره قۆناغێكی نوێی خاوبوونه‌وه‌ی چالاكی مێشك بێته‌كایه‌وه.
مۆرگان چه‌مبه‌رلین خانمه ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری كاروباری ته‌ندروستی ماڵپه‌ڕی MBG وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێده‌كات، ڕه‌نگه خانمێك هه‌مان ئه‌و وزه و توانایه‌ی نه‌بێت كه له بیست و سییه‌كانی ته‌مه‌نیدا هه‌یبوو، بۆیه زۆر گرنگه بایه‌خ به په‌روه‌رده‌كردنی مێشكی بدات له رووی بیرهێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان و... فێربوون و تاقیكردنه‌وه‌ی زانیاری نوێ .
به‌گشتی ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی ئه‌و كاته‌یه كه مێشك ده‌ست ده‌كات به هه‌ستكردن به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بژاردانه‌ی كه مرۆڤ به‌درێژایی ژیانی تاقیكردوونه‌ته‌وه، (بۆ نموونه وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی، خواردنی ژه‌مه هاوسه‌نگه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ماندوێتی و فشاری ڕۆژانه).
سه‌باره‌ت به‌خانمانیش، ئه‌م قۆناغه‌ی ژیان ده‌بێته ئاله‌نگارییه‌كی گه‌وره به تایبه‌تی له ڕووی ده‌روونی و سۆزدارییه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه، كه ده‌توانێت كاریگه‌ری قووڵ له‌سه‌ر ئه‌دای مه‌عریفی و ته‌ندروستی گشتی مێشك هه‌بێت.
زۆرێك له خانمان به‌ده‌ست ته‌م و مژی هۆرمۆنیی مێشكه‌وه ده‌ناڵێنن، واته بیری ته‌ماویی، وه‌ك له‌بیرچوونه‌وه و دژواریی و سه‌ختی له ته‌ركیزكردن، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆنه‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌یش هه‌ندێ جار به‌ته‌واوی بێزاركه‌ر ده‌بێت، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای مه‌عریفی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی دیار.
به بۆچوونی وته‌ی پزیشكانی پسپۆڕی ده‌مار، گرنگترین شت كه ده‌توانیت له ته‌مه‌نی چله‌كاندا بیكه‌یت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژی مێشك و په‌روه‌رده‌كردنی له‌ڕووی مه‌عریفییه‌وه بریتییه له به‌هێزكردنی كارامه‌یی ك جێبه‌جێكردن، واته هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان .بۆیه ده‌بێ له‌وته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ به‌شداریی زیاتری هه‌بێت له چالاكییه‌كانی ژیان و هه‌رگیز بیر له كۆڵدان و نائومێدیی نه‌كه‌نه‌وه له‌و رووه‌وه پسپۆڕان چه‌ند رێنماییه‌ك باسده‌كه‌ن كه یارمه‌تیده‌رن بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی مێشك:
یه‌كه‌م ته‌واوكه‌رێكی خۆراكی گشتگیر بۆ ته‌ندروستی مێشك وه‌ربگره: ته‌واوكه‌ره چالاككه‌ره‌وه‌كان یارمه‌تی به‌هێزكردنی كارامه‌ییه‌كانی ئه‌ركی جێبه‌جێكردن ده‌ده‌ن، و رۆڵیان هه‌یه له باشتركردنی بیره‌وه‌ری، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فۆكه‌س بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ته‌ندروستی گشتی مێشك و ته‌مه‌ن درێژكردنی .به‌ڵام ده‌بێت دوای راوێژكردن بێت به پزیشكی پسپۆڕ.
سیستمێكی خۆراكی گونجاو بۆ مێشك په‌یڕه‌و بكه: واتا ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده خۆراكییه‌به‌سووده‌كان (بۆ نموونه ترشه چه‌ورییه‌كانی ئۆمیگا ٣ و ڤیتامینه‌كانی B و D3 و پۆلیفینۆڵه‌كان، كه یارمه‌تیده‌ر ن له هێشتنه‌وه‌ی مێشك له دۆخێكی باش‌دا به درێژایی ڕۆژ.
وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی: چالاكی جه‌سته‌یی جوڵه‌ی خوێن به‌ره‌و مێشك زیاد ده‌كات و باری ده‌روونی باشتر ده‌كات، و توانای مه‌عریفی به‌هێزده‌كات .
دۆزینه‌وه‌ی خولیایه‌ك: بوونی خولیایه‌كی دڵخواز وه‌كو كتێب خوێندنه‌وه ته‌ماشاكردن یان به‌شداریكردنی یاری تۆپی پێ یان مه‌له‌وانی یاخودا خولیای هونه‌ری وه‌كو موزیك و وێنه‌كێشان هه‌موو ئه‌مانه به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنن و مێشك ده‌بوژێننه‌وه .
و/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP