سلێمانی ـ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك ده‌ستگیركرا

کوردستان
23:21 - 2022-09-20




هێزه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان راگه‌یاند كه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشی كردبووه‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌ك و برینداری كرد.
له‌ راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه‌ ، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بەبرینداری خۆی گەیاندە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و سكاڵای تۆمار كرد كە وا بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەرو و بریندار كراوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ تابلۆدا كە بە تۆمەتبار بووە.  
ئه‌مه‌ دەقی راگەیەنراوەکەیه‌:  
تۆمەتبارێك دەستگیركرا ، بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك  

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردبوو .  

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بەبرینداری خۆی گەیاندە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و سكاڵای تۆمار كرد كە وا بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەرو و بریندار كراوە ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ تابلۆدا كە بە تۆمەتبار بووە  .  

لەئێستادا تۆمەتبار ( د ، أ ، م  لەدایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP