ئاگادارییەك بۆ خوێندكارە كەركوكییەكانی كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان

کوردستان
18:35 - 2022-09-29

دكتۆر گه‌يلان قادر زه‌نگه‌نه‌ نوێنه‌رى كه‌ركوك له‌ فراكسيۆنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا خوێندكارە كەركوكییەكانی كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌زووترين كات سەردانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كەركوك بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی مامه‌ڵه‌ى گواستنەوە بەشێوەی (استضافه)

ده‌قى ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ :

دوای ئەوەی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە دانیشتووی شاری كەركوكن داوایانكرد هاوكاریان بن لە گواستنەوەیان بەشێوەی (استضافه) بۆ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كەركوك ، لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق و راگری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كەركوك قسەمانكرد و دۆخی دارایی و سەختی رێگاكان بۆ هاتوچۆی خوێندكارانمان بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق روونكردەوە بەڕێزیان ره‌ززمەندیان نیشاندا بە گواستنەوەیان بۆ شاری خۆیان بۆیە داوا لە خوێندكارە بەڕێزەكان دەكەم سەردانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كەركوك بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی مامەڵەكانیان.

‎دكتۆر گەیلان قادر زەنگەنە نوێنەری كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP