لە شاری هەولێر و لەسەنتەری گەشەپێدانی تواناکانی کادری سەر بەمەڵبەندی رێکخستنی هەولێری ی.ن.ک، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ستران عەبدوڵا ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک لەسەر کتێبی سێینەی (لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا) بەرێووەچوو.
لەو گفتۆکراوەیەدا ستران عەبدوڵا، تیشکی خستە سەر ئەزموونی رۆژنامەوانی و کاری سۆشیاڵ میدیا لە رابردوو و ئێستادا ، هەروەک تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بواری پەیوەست بە کاری رۆژنامەگەری و راگەیاندن و چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی وقۆناغەکانی چاپ کردنی رۆژنامە.
لەبەشێکی تری قسەکانداو روو لەکادیرانی ئامادەبوو ستران عەبدوڵا ووتی ، هەموو کوردستان بە مەیدانی خەباتی یەکێتی دەزانین لە رووی سیاسی و لە رووی راگەیاندنیشەوه ، هەموو دەزانین هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە ، سیاسەتی رەسمی لە هەولێره ، بەڵام راستیەکەی سیاسەتی حەیەوی(زیندوو)ی کوردستان لە سلێمانیە.
لە بەشێکی گفتوگۆ کراوەکەدا ، کادرانی سەنتەری گەشەپێدانی تواناکانی کادیر لە هەولێر سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان دەربارەی کتێبی لەغەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیاڵ میدیا خستەروو و لەلایەن ستران عەبدوڵاوە وەڵامیان درایەوە و گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP