لێسلی جۆردان، ئەکتەری به‌ناوبانگی کۆمیدیای ئەمریکی خاوەنی خەڵاتی (ئیمی) ئه‌مڕۆ 25-10-2022 له رووداوێكی هاتوچۆدا له كاتی چوونی بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 67 ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا.
دۆن لۆکلێر بریکاری كاره‌كانی لێسلی، باسی له‌وه‌كردوه كه، پێدەچێت جۆردان تووشی"کێشەیەکی پزیشکیی" دیاری نەکراو بووبێته‌وه، كاتێك ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە له‌كاتی چوونی بۆ شوێنی وێنه‌گرتنی ئه‌و زنجیره دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌ی كه تێیدا به‌شداری ده‌كات(CALL ME CAT) "به كات با‌نگم بكه"، خۆی كێشاوه به دیواری بینایه‌كداو هه‌ر له‌و شوێنه گیانی له‌ده‌ستداوه.
جۆردان لە ویلایەتی تێنسی لەدایکبووە، بەهۆی ڕۆڵگێڕانی لە زنجیره درامای كۆمیدی "ویڵ ئه‌ند گرەیس" كه له‌كه‌ناڵی (ئێن بی سی) نمایشكرا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ناوه‌ندی جه‌ماوه‌ری و هونه‌ری ئه‌مریكادا ناسراو ناوبانگی ده‌ركرد.
ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی (ئیمی) بۆ باشترین میوانی فەخری لە زنجیرە درامای کۆمیدی(وێڵ ئه‌ند گرێس)ی بەدەستهێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP