مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هاوخه‌می بۆ رووداوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌رده‌بڕێت
مه‌كته‌بی سیاسی (ی ن ك) بۆ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه له سیسته‌می شۆفاش روویدا، هاوخه‌می و دڵته‌نگی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاریكردنێكیش ده‌رده‌بڕێت.
هاوكات، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو هێزه ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی به‌هاناوه‌چوونی قوربانیان و رزگاركردنیان بوون و نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو توانایانه‌وه له‌ئاماده‌ییدابوون و له‌ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كرێ له‌پێناو رێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه.
فراكسیۆنی ی ن ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له په‌یامێكی هاوخه‌میدا رایگه‌یاندووه:" هاوخه‌میی و په‌رۆشی خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و شاری سلێمانی خۆشه‌ویست دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و هیوادارین ئه‌مه كۆتا كاره‌سات و ناخۆشی هه‌موولایه‌ك بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP