وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ههرێم، لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانی دیکەی دا کارکردنی بەسیستمی غازی شل ڕاگرت.
وەزارەتهكه، لە نوسراوێکدا بڕیاری داوه، پێویستە دامەزراوەکان دەستبەجێ کارکردن بەسیستمی غازی شل ڕابگرن و بەزوترین کات و زۆر بەوردیش بەدواداچون بۆ هەمو ئەو سیستمانە بکرێت، کە بەمەبەستی ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەی خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتی دڵنیا ببنەوە.
داواشیكردووه، لە ماوەی سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی و سەلامەتی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ئامادە بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جهختیكردووهتهوه، "لە حاڵەتی کەمتەرخەمیی و جێبەجێنەکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە لایەنی کەمتەرخەم ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP