رۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاریی پێبه‌خشرا

کوردستان
14:26 - 2022-11-27

 

رۆژنامەنووسی کورد سەلاح حەسەن بابان توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری بۆ ساڵی 2022 لەعێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە پێشبرکێێ دامەزراوەی "چاوی رۆشنبیری و هونەر"بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی عێراقی و عەرەبی لەشاری بەغداد.
لیژنەی هەڵسەنگاندن بەسەرۆکایەتی هونەرمەندی گەورەی عێراق غانم حەمید بڕیاریدا ڕاپۆرتی بنکۆڵکاری ڕۆژنامەنووسی سەلاح حەسەن بابان بەناو نیشانی"الجنسبة الثانیة تفقد كردستان العراق ملیارات الدولارات.. استثمار وترفیه لاثریائه وسیاسییه وفرصة لجوء لفقرائه"وەک باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری بۆ ساڵی 2022 لەعێراق لە نێوان چەندین راپۆرتی دیکە کە لەو پێشبرکێدا بەشداربوون

شایەنی ئاماژەپێدانە،راپۆرتە بنکۆڵکارییەکەکە خەڵاتی باشترینی پێبەخشرا، بە سپۆنسەری دامەزراوەی "نیرج" بەهاوبەشی لەگەڵ رۆژنامەی العالم الجدید گەیەندراوە بەئەنجام.


کۆسرەت فەیسەل کەتۆ

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP