سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە دەباشان کۆبوونەوە

کوردستان
18:33 - 2022-12-07

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق لە دەباشان کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ژاپۆن کرایەوە بەجۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی نێوان هەردوولا بێت.

ژیانی خەڵک و نەبوونی حوکمڕانییەکی تەندروست لە هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەڵوێستی  یەکێتی کرد و وتی، ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، هەموو جومگەکان قۆرخکراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات. هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەکانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی نوێی حکومەتی عیراق کرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵاتدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP