لە چەند رۆژی داھاتوودا تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە

کوردستان
20:57 - 2022-12-11

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا بکرێتەوە.

سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان راگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و قیرتاوکردنی ڕێگەی ناو تونێلەکە تەواو بووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بکرێتەوە.

وتیشی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم بودجەی بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە دابین کردووە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی نۆژەنکراوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP