ئامێرو كه‌لوپه‌لی زه‌به‌لاح ده‌گاته‌ پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی به‌نزینه‌كه‌ی كه‌ركوك

ئابوری
10:16 - 2022-12-21

بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی( یه‌كه‌ی هایدرۆجینكردن و باشتركردنی به‌نزینی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌ركوك) كه‌ سه‌ربه‌ كۆمپانیای (به‌رهه‌م)ه‌، بۆ پاڵاوتن و دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، ئامێرو كه‌لوپه‌لێكی زه‌به‌لاحی زۆر گه‌یشته‌ عێراق، كه‌ هه‌لی كار بۆ 2500 كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.  

پرۆژه‌كه‌ به‌ یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی عێراق، به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای کەرکوک داده‌نرێت و تێچووه‌كه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره‌و توانای به‌رهه‌مهێنانشی له‌ رۆژێكدا (12000) به‌رمیل به‌نزینی (محسن)ی ئۆكتاین به‌رزى (یورو5)ی جیهانییه‌.   
 
ئه‌م پڕۆژەیه‌، كه‌ نزیكه‌ی له‌ 60% كاره‌كانی ته‌واوكراوه‌، هەلی کار بۆ نزیکەی 2500 کەس لە هاووڵاتیانی پارێزگاری کەرکوک، له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامەی جۆراوجۆرو لە هەموو بوارەکانی پسپۆڕییدا دەڕەخسێنێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP