نرخی نه‌وت رووی له‌ دابه‌زینێكی به‌رچاوكرد

جیهان
13:55 - 2023-01-04

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت و ئه‌مریكی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و روویان له‌ دابه‌زینێكی به‌رچاو كرد.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 81 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش بۆ 76 دۆلار و 63 سه‌نت دابه‌زی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی رابردوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی و خاوی برێنت به‌ 84 دۆلار و 95 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 79 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP