سوود و زيانه‌كانى ڤیتامین D3 ‌

تەندروستی
20:35 - 2023-01-08

 ڤیتامین D3 ڤیتامینێکی تواوەی چەورییە، لە خێزانی پێکهاتەکانی ڤیتامین D کە بریتین لە: ڤیتامین D1، ڤیتامین D2، و ڤیتامین D3 . و یارمەتی جەستە دەدات بۆ هەڵمژینی کالیسیۆم و فسفۆر . و یەکێکە لەو ڤیتامینە گرنگانەی کە جەستە پێویستی پێیەتی وەک تەواوکەرێک بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتی و باشترکردنی تەندروستی ئێسک . 

مرۆڤ دەتوانێت لە تیشکی خۆرەوە ڤیتامین D3 وەربگرێت، بۆیە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەر تیشکی خۆر ناکەون یان بە دەگمەن بەر تیشکی خۆر دەکەون، ئەگەری کەمی ئەم ڤیتامینەیان لە جەستەیاندا زیاترە.

لە دیارترین سوودەکانی ڤیتامین D3 بۆ لەش ئەمانەن: 
1- ڤیتامین D3 پێویستە بۆ دروستکردن و پاراستنی ئێسکی بەهێز.  بەکاردێت بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشی ئێسکە نەرمە و پووکانەوەی ئێسک 
2-  بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی  کەمی ئاستی کالیسیۆم یان فۆسفات کە لە ئەنجامی هەندێک تێکچوون لە جەستەدا دروست دەبێت، وەک کەمبوونەوەی پاراتایرۆید، کەمی فۆسفاتی خوێن، کەمی ئیفرازی غودەی دەرەقی. 
3- چارەسەری نەخۆشی گورچیلە دەکات .
4-چارەسەری نیشانەکانی خەمۆکی دەکات، بەتایبەتی نیشانەکانی سۆزداری، کە زۆرجار لە وەرزی سەرمادا دەبێت کاتێک خۆر دەرناکەوێت، بۆیە خواردنی تەواوکەری ڤیتامین D3 ئەم نیشانانە کەمدەکاتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە تا ئێستا بێ ئەنجامن
5-یارمەتی چارەسەرکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەدات، بەو پێیەی هەندێک لە توێژینەوە تاقیگەییەکان دەریانخستووە کە ڕەنگە ڤیتامین D یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن وپێست ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم توێژینەوەیانە کۆتایی نین.

سەرچاوە گرنگەکانی ڤیتامین D3 
دەتوانرێت لە زۆرێک لە سەرچاوە خۆراکییەکانەوە بەدەستبهێنرێت، جگە لە سەرچاوەی سەرەکی تیشکی خۆر، و لەنێو ئەو سەرچاوانەشدا .شیر . وەرگیراوەکانی شیرەمەنی وەک پەنیر، کەرە، و شیری بەهێزکراو بە ڤیتامین D. خواردنە دەریاییەکان، وەک ماسی، و مەحار (موسڵحە)  نانی بەیانی بە دانەوێڵەی تەواو 

کاریگەری لاوەکی ( الاعراض الجانبية ) 
هەرکەسێک ژەمە ئاساییەکانی ڤیتامین D3 بەکاربهێنێت بەرکەوتەی هیچ کاریگەریەکی لاوەکی مەترسیدار نابێت، بەڵام خواردنی ژەمە زۆرەکانی ڤیتامین D3 بریتییە لە بەرزبوونەوەی کالیسیۆم لە خوێندا، کە لە ئەنجامدا: 
کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن .  ڕشانەوە و سکچوون.  تینوێتییەکی زۆر  زیادبوونی میزکردن . گۆڕانی باری دەروونی .  ماندوێتی گشتی .

 تێبینی : 
کاردانەوەی حەساسیەتێکی زۆر مەترسیدار هەیە بۆ ئەم دەرمانە، بەڵام دەگمەنە، وەک خوران و پەڵەی توندی پێست، سەختی هەناسەدان، سەرگێژخواردنی توند، یان ئاوسانی لێو و زمان و قوڕگ، بۆیە ئەگەر ئەم نیشانانە دەربکەوێت، تۆ پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت

ژەمی پێویستی ڤیتامین D3 ...
ڤیتامین D3 لە دەرمانخانەکاندا بە شێوەی حەبی دەرمانسازی بە ژەمی 400 یەکەی نێودەوڵەتی و 1000 یەکە نێودەوڵەتی بەردەستە، هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ توخمە کالیسیۆمەکە لە یەک حەبدا بکڕدرێت، بۆیە؛  نابێت ژەمی زیاتر لە 4000 یەکەی نێودەوڵەتی لە ڕۆژێکدا ڤیتامین D3 وەربگیرێت، مەگەر بە ئامۆژگاری پزیشکێک هەبێت کە ڕێگری لەم کارە بکات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP