هاری ماگوایه‌ر , ئه‌ستێره له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را و ده‌رده‌سه‌ری بۆ مانچسته‌ر یونایتد , جه‌یكۆب هاری ماگوایه‌ر له‌دایك بووی ساڵی 1993 له شاری شێفێڵدی ئینگڵته‌را كه ئێستا به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده , ماگوایه‌ر ده‌ستپێكی ژیانی وه‌رزشی له ساڵی 2011 و له‌یانه‌ی لاوانی شیفێڵد به‌رێ كردووه و به كاروانی یانه‌كانی هاڵ سیتی و وێگان ئه‌تله‌تیكدا تێپه‌ڕیووه و دواتر تا ساڵی 2017 له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی گیرساوه‌ته‌وه , ئاستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ لیسته‌ر ئاستێكی نایاب بوو تاكوو ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆنده سه‌مه‌ره‌كه جێبه‌جێ كرا, یانه‌ی مانچسته‌ر یوونایتد به بڕی 80 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینی به تامه‌زرۆییه‌وه هاری خسته ڕیزی به‌رگریكارانی یانه‌كه‌ی , به‌ڵام چی ڕوویدا , ناو و ناوبانگی ماگوایه‌ر بوو به وێردی سه‌رزاری ڕۆژنامه‌كان و له ستایشێكی گه‌وره‌ی یاریزانه‌كه‌وه هاتنه سه‌ر جه‌نگی ده‌روونی به‌ۆرامبه‌ر ماگوایه‌ر , ڕه‌خنه‌ی وه‌رزشی , تانه‌ی كۆمیدیا , گوزارشت له نه‌ویستن , پاڵپشتی وه‌ده‌رنان , تیری شكێنه‌ر , ڕووپۆش كردنی په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان به وێنه‌ی گه‌وره‌ی گاڵته‌جاری ماگوایه‌ر , ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه سه‌یر و كوشندانه‌ی ماگوایه‌ر له یاریه‌كاندا ده‌یكرد سه‌ره‌رای هه‌بوونی گرفت له‌نێوان ماگوایه‌ر و تین هاگ و ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌روونیه‌ی له‌سه‌ری بوو , بێگوومان ئه‌م ڕه‌خنه و ته‌شه‌ره ماگوایه‌ری خسته ژێر بارێكی قورسه‌وه و ئاستی یاریزانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و داڕمان ده‌چوو , به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا ئاستی به‌ته‌واوه‌تی جیاواز بوو به تایبه‌تی له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌جۆرێك ده‌تگوت ماگوایه‌ری ڕاسته‌قینه له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌رایه و كۆپیه‌كی شووم له مانچسته‌ره هه‌ربۆیه هانده‌رانی شه‌یتانه سوره‌كان له‌سه‌روو ڕه‌خنه‌كانیان له‌باره‌ی ماگوایه‌ر ده‌یانگوت شاری گه‌وره و دێی وێران و پێیان وایه وابوو هاری ماگوایه‌ر شایه‌نی هه‌ڵگرتنی شاره‌ی كاپتنی سوور پۆشه‌كانی شاری مانچسته‌ر نیه , هه‌واڵه‌كان له‌م نزیكانه دڵخۆشیان به‌خشی به به‌شێكی زۆری هانده‌رانی مانچسته‌ر یونایتد و ڕایانگه‌یاند خه‌ریكه ڕه‌نگی سوور و شه‌یتانه ناڕازیه‌كه‌ی مانچسته‌ر ڕزگاری ببێت له‌و جادووه ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ماگوایه‌ر و ناوبراو نزیكه له په‌یوه‌ندی كردنی به‌یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلاوه و رۆحی به‌رگری و ئه‌مانه‌تی پارێزگاری ئه‌ستۆنیه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت ..
نووسین : ئه‌نجام شه‌والی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP