بارسێلۆنا سەربارى ئەوەى هەردوو باڵەکەى لە فڕین کەوتوون و ئەمشەو دووچارى ماندووبوون و هیلاکى زۆر دەبنەوە کاتێک ( باڵدی و کۆندى ) بەهۆى پێکانەوە ناتوانن بەشدارى بکەن و ئەمەش گرفتى زیاتر بۆ هێڵى بەرگرى تیپە کەتەلۆنیەکە دروست دەکات ! بەڵام گەیشتنى بلوگرانە بە یارى کۆتایی هێندە قورس نیە ، ئەستێرەکانى هێڵى ناوەند ( پیدرێ - ئۆلمۆ - فرانکى دی یۆنگ ) دەتوانن بەربەستەکانى ئینتەرمیلان تێکبشکێنن و بەستەڵەکەکانى ئیتاڵیا بتوێننەوە ، مێژوو شایەتى ئەوە دەدات بارسێلۆنا 50 % کێبرکێکانى چامپیۆنزلیگى لە یانە ئیتاڵیەکە بردۆتەوە ، ئەمشەو ( مارتێنێز و مارکۆس تۆڕام و مەهدى تاریمى ) لە هێڵى هێرشبردن بەگریکارانى یانە کەتەلۆنیەکە ڕووبەرووى زەحمەتى زۆر دەکەنەوەو راگرتانیان ئاسان نابێت ! یاریکردن لە جۆزێپی میاتزا هەروا سانا نیە ! قورس و دژوارە ، تەنها تیپێک بتوانێت لەم قۆناغەى ئێستادا بەسەر جەستەیی نیراتزۆرى تێپەڕبێت تەنها و تەنها منداڵەکانى بارسێلۆنایە کە ماندووبون نازانن و لەهەر سات و کاتێکدا بێت هاوکێشەکان بەسەر بەرامبەرەکەیان قڵپ دەکەنەوە ، یارییەکى قورس و دیراماتیکى چاوەڕوانى هەردوو یانە دەکات بەڵام بارسێلۆنا لە توانایدا هەیە ئینتەر تێپەڕێنێت و وەک یەکەم یانە خۆى بگەیەنێت بە یارى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا کە لە ئالیانز ئارینا ئەنجام دەدرێت.
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP