یان سۆمەر هەرگیز شەوە ناوازەکەى
میاتزا لەبیرناکات !
ئەگەر فرانسیسکۆ ئاسێربی بە گۆڵی یەکسانکردنەوە مێژوویی هیواکانی زیندوو کردەوە ، داڤید فراتێسی گۆڵی چوارەم و بردنەوەی بەرامبەر بە بارسێلۆنا تۆمارکرد، ئەوە یان سۆمەر بوو تا دوا سات دەستکەوتی
ئینتەرمیلانی پاراست.
لە یارى نێوان هەردوو یانەى
ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، یان سۆمەرى گۆڵپارێزى
یانە ئیتاڵیەکە ئاستێکى خەیاڵى پێشکەش کردو بووە دیوارى پۆڵاین ، یان سۆمەر بوو
بەرامبەر بە هەموو هێرشە یەک لەدوای یەکەکانى کوڕانى کەتەلۆنیا وەستایەوە، ئەوە
یان سۆمەر بوو کاتێک هێڵى بەرگرى ماندوو شەکەت بوون ئەو وەک دیوارى پۆڵاین
بەرامبەر بە هێرشەکان وەستایەوە ، ئەوە یان سۆمەر بوو تۆپە سیحراوییەکانى لامین
یامالى رەتدەکردەوە .
ئەوە یان سۆمەرى مەزن بوو کە لەهەردوو
یارى هاتن و چوون ، 14 هەلى راستەقینەى یانەى بارسێلۆناى دوورخستەوەو بووە فریاد
رەسى یانەکەى ئیتاڵیا .
شەوى رابردوو یان سۆمەر لە جۆزێپی
میاتزا 7 سەیفی کرد ، 4 لێدانى بەرزى دوورخستەوە ، 5 گەڕانەوە لە ناوچەى سزا
رەتکردەوە .
ئەوە یان سۆمەر بوو نەک جارێک چەند
جارێک ( لامین یامال و رافینیا و ئیریک گارسیا)ى بێهیواکرد .
بەهۆى ئەو ئاستە بەرزەى لە یارى نێوان
هەردوو یانە پێشکەشى کرد ، یان سۆمەر وەک پیاوى یارییەکە و کاریگەرترین یاریزان
دیاریکراو و نمرەى 8.1 ى یارییەکەى پێدرا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP