لە هاری ماگوایەرەوە فێری کۆڵنەدان بن

وەرزش
16:54 - 2025-05-05

لە هاری ماگوایەرەوە فێری کۆڵنەدان بن

هاری ماگوایەر یەکێکە لە ناسراوترین یاریزانەکانی تۆپی پێ و هێڵی بەرگری لە ئەوروپا و جیهان ، لە ساڵی 2019  بەبەهای (80) ملێۆن پاوەن رویکردە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد ، بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە رەخنەی زۆری ئاراستەکرا ! هاری ماگوایەر کەوتە ژێر فشاری گەورەی هاندەران و میدیاکان ، بەشێکی پەیوەندی بە نرخە زۆرەکەی بوو بەشێکی دیکەیان بەهۆی چەند هەڵەیەکی خودی خۆیەوە بوو ، هاری ماگوایەر نمونەیەکی باشە بۆ کۆڵنەدان ، بەردەوام توانیوێتی لە دژی ڕەخنە و گومانەکان بوەستێت و خۆی بسەلمێنێت ، ماگوایەر لەبری ئەوەی واز بهێنێت، بەردەوام کاری کرد بۆ باشترکردنی ئاستی خۆی.

ئەو سەلماندی کە توانای بەرگەگرتنی فشار و ڕەخنەی هەیە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک جار لە پێکهاتەی سەرەکی دووردەخرایەوە ، بەڵام هەرجارێک دەرفەتی پێدراوە، گەڕاوەتەوە بە بە هێزتر و بڕوا بەخۆبوونی زیاترەوە هەنگاوی ناوە ، ماگوایە دەبێت نەوەی نوێ لێوەی فێربێت ، لەگەڵ ئەوەی زۆرینە دژی بوون ، گاڵتەیان پێدەکرد ، هێمای کاپتنی لەدەستدا ، ناویان نا ( هەڵە ماگوایەر ,  رۆبۆت ماگوایەر ، سلابهێد)  هەرگیز دەستبەردای حەزەکەی نەبوو ، ئێستا لە جاران باشتر گەڕاوەتەوەو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارانی جیهان ، ماگوایەر نموونەیەکی بەرچاوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان وایە بە کۆڵنەدان و کاری بەردەوام، دەتوانن بەسەر کێشەکاندا زاڵ بن.

ئاکۆ بیبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP