رياڵ مەدرید گەرمترین مێرکاتۆى
هاوینەى دەبێت !
ئاکۆ بیبانى
یانەى ریاڵ مەدرید ، دوای کرانە
دەرەوەى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و دۆرانى لە یارى کۆتایی جامى شاى
ئیسپانیا بە ڕکابەرە ئەزەلیەکەى کە بارسێلۆنا بوو ، دۆخێکى قورسی لەنێو ماڵى
مەدریدەکان و ڤاڵدێبێباس دروستکردوە ، ئەوە یەکلاى بۆتەوە کارلۆ ئەنچیلۆتى
بەردەوام نابێت و تەنانەت لە جامى جیهانى یانەکانیش سەرپەرشتى تیپەکە ناکات و
جانتاکەى بەرەو بەرازیل دەپێچێتەوە .
هەر لە ئێستاوە گەرمترین میرکاتۆى
هاوینە لە چاوەڕوانى ریاڵ مەدریدایە ، سەرچاوەکان کۆکن لەسەرئەوەى چاپی ئەلۆنسۆ
دەبێت بە جێگرەوەى کارلۆ و وەک راهێنەرى مەدریدیەکان دەستبەکاردەبێت .
لۆکامۆدریچى کرواتى و ئەندازیارو
داینەمۆى هێڵى ناوەند لەکۆتایی ئەم وەرزە بۆندەکەى کۆتایی دێت و ریاڵ مەدرید
چاوەڕوانى بڕیارى لۆکایە کە ئارەزوو دەکات گرێبەستەکەى کۆتایی پێ بێت یاخود نا .
لۆکاس فاسکێزى ئەفسانەى یانەکەش دەبێت
گوێى لێ بگرێت بەهۆى ئەوەى بۆندەکەى کۆتایی دێت بەڵام بەهۆى هاتنى ئارنۆڵدى
بەرگریکارى یانەى لیڤەرپولەوە باشترە ریزەکانى یانەکە جێبھێڵت .
هەردوو یاریزانى یانەکەش ( رۆدریگۆ و
ئەلابا ) ناویان لەسەر مێزى گفتوگۆیە و ریاڵ مەدرید ئارەزوو دەکات یاریزانە
نەماساییەکە بەرێبکات ، بۆ رۆدریگۆش چاوەڕوانى راهێنەرى نوێ دەکەن ئاخۆ یاریزانەکە
لە پلانى دەبێت یاخود نا ، لەئێستاشدا دوو یانەى ئینگلیزى کە ( مان سیتى و
ئارسێناڵ) ن ، گرنگى بە یاریزانەکە دەدەن ، خیسۆس ڤالیخۆ لە دوای 10 ساڵ گرێبەستەکەى
کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت ماڵئاوایی بکات .
فران گارسیا و مێندى نایانەوێ
ریزەکانى یانەى شاهانە جێبهێڵن بەڵام ئیدارەى ریاڵ مەدرید چاوەڕوانى ئۆفەرێک دەکات
و دڵخۆش دەبێت بە جێهێشتنى یانەکە .
چاوەڕوان دەکرێت پێنج یاریزان ریزى
یانەکە جێبهێلێت و چوار ڕوخسارى نوێ لە قەڵاى سپى دەربکەوێت .
ڤینیسۆس جۆنیۆرى بەرازیلى کە دەنگۆى
زۆر دەربارەى ئایندەى بڵاودەکرێتەوە بەهۆى پارە خەیاڵییەکانى سعودیەوە ، بەڵام
چاوەڕوان دەکرێت بۆندەکەى نوێبکاتەوە .
سەبارەت بە گرێبەستکردن، ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد
کە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و تا سێ یاریزانی دیکە ئەگەری هەیە وەک یاریزانى
نوێى قەڵاى سپى وەرزى داهاتوو دەربکەون، هەڵسەنگاندنی
پرۆفایلەکان لە هێڵی بەرگری چەپ و ناوەڕاستی بەرگری و ناوەڕاست و هەروەها وەک هێرشبەرە
.
ئەو ناوەڕاستکارەی بەرگرییەى کە زۆرترین
خواستیان لەسەرێتى سالیبایە، یانەکەش باوەڕێکی زۆری بە جوان مارتینێز و جاکۆبۆ ڕامۆن
هەیە، لە هێڵی ناوەڕاستیشدا گرنگییەکی تایبەت بە گەڕانەوەی نیکۆ پاز دەدرێت،
گواستنەوەی پێشوەختەش بەندە بە ئایندەى ڕۆدریگۆی بەرازیلییەوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP