پاریسی
نوێ لە لیگاوەن دەرکەوت
ساڵى
1969 ، لە شارى پاریسى فەرەنسا یانەیەکى یەکگرتوو هەبوو بەناوى پاریس ئێف سی ،
دواتر جیابونەوە لەنێوانیان ڕووى دا و پاریس سانجێرمان نوێ دروست بوو کە ئێستا
یەکێکە لە یانە زلهێزەکانى ئەوروپا ، یانەى پاریس ئێف سیش درێژە پێدەرى پاریسە
یەکگرتوەکەیە و 47 ساڵە لە خولى پلە دووى یانەکانى فەرەنسا یارى دەکات . ئەم دوو
یانەیە یاریگاگانیان رێک بە تەنیشتى یەکترەوەیە و تەنها چەند مەترێک لەیەکترەوە
دوورە، دوای نزیکەى نیوسەدە لە یاریکردن ، پاریس ئێف سی توانى کۆتایی بە گرێ
کوێرەکان بهێنێت و خۆى بگەیەنێتە خولى پلەیەکى یانەکانى فەرەنسا .
شەوى
رابردوو پاریسێکى نوێ هاتە کێبرکێکانەوە
کاتێک لە دوای لۆریان بە پلەى دووەم خۆى گەیاندە خولى پلەیەکی فەرەنسى ، بەمەش
وەرزى نوێى خولى فەرەنسى بەچێژتردەبێت ، کلاسیکۆ و دێربیەکى نوێ زیاددەکات کە هاندەرانى
پاریسی پایتەخت چێژى لێ دەبینن .
پاریس
ئێف سیى لاى هاندەرانى پایتەخت زۆر خۆشەویستە و خۆشەویستیەکەى جیاوازیەکى ئەوتۆى
نیە لەگەڵ پاریس سانجێرمانى بەناوبانگ .
لە
خولى پلەدووى یانەکانى فەرەنسا ، لۆریان توانى خۆى بسەلمێنێتەوەو جارێکى دیکە
بلیتى گەیشتنەوە بە خولى پلەیەکى فەرەنسا بەدەسیبهێنێتەوە کاتێک بە کۆکردنەوەى 68
خاڵ بە پلەى یەکەم گەیشتەوە لیگاوەن ، هەرچى یانەى پاریس ئێف سییە خاوەن66 خاڵە
پلەى دووەمى گرت و وەرزى داهاتوو بۆ یەکەمجار لە خولى پلەیەکى یانەکانى فەرەنسا
یارى دەکات شان بەشانى پاریس سانجێرمانى زلهێز .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP