له یه‌كه‌مین دیداری ئاگرینی ساڵی نوێ , له‌به‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م پرشنگی چیژی تۆپی پێ , چوونه ده‌ره‌وه‌ی ڕكابه‌ری له‌ئیسپانیاوه بۆ یاریگای مه‌لیك فه‌هد , له تێكڕای ڕكابه‌ری كلاسیكۆمان ون نه‌كرد , ئابڵوقه‌ی هه‌وڵدان بۆ پڕكردنی خه‌زێنه‌ی نازناوه‌كان , جامی سوپه‌ر ده‌چێته سه‌ر مێژووی كێتان , ئه‌مجاره‌و ئاڵنگاریه‌كی نوێ له وه‌رزشی تۆپی پێدا , ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێ و چێژ به‌جیهان ده‌دا , له ده‌ستپێكی ساڵ به كلاسیكۆیه‌كی مه‌زن ئاسا , هۆگر و قینه‌ی میژوو له لاكێشه‌یه‌كی سه‌وز كۆوه ئه‌كا , یه‌كلابوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین نازناو , هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ی لێوه‌شاو , تێده‌كۆشن بۆ به‌ده‌ستهبَنانی جامی سوپه‌ری ئیسپانی , عاشقانی تۆپی پێ ماون له‌چاوه‌ڕوانی , شه‌یدایانی لاكێشه‌ی سه‌وز و زه‌رده‌په‌ڕه‌كانی كۆتایی پایز , سه‌رهه‌ڵدانی زستان و گه‌رم بوونه‌وه‌ی دڵه‌كان به تاكتیكی ئه‌نچیلۆتی و چاڤی , جه‌نگی سه‌ركه‌وتنی كه‌ریم بێنزیما و لیڤاندۆڤسكی , گه‌وهه‌ری مۆدریچ و تێڕامانی گاڤی , ڕاسته‌وانه‌ی كرۆس و فۆبیای سینگی پێدری , دیواری به‌رلین و كۆرتوای به‌لجیكی , له كلاسیكۆی ژماره 285 و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه , له‌مێژوودا 117 بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه , تۆماری 105 سه‌ركه‌وتن بۆ قه‌ڵای شاهانه , كۆبوونه‌وه‌ی كلاسیكۆی هه‌ردوو پێكهاته , دواجار ده‌بینین جامه‌كه لای كێ خه‌ڵاته !
نووسینی : ئه‌نجام شه‌والی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP