په‌رله‌مانتار نەرمین مه‌عروف مژدەیه‌ك ده‌داته‌ جوتیارانی کوردستان

کوردستان
17:33 - 2023-01-22

د. نەرمین مه‌عروف غه‌فور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، ئەمرۆ 22ی كانونی دووه‌م 2023 نووسراوی وەزارەتی بازرگانیی بە خەرجکردنی پارەی گەنمی سالی ٢٠١٥ــ ٢٠١٦ گەیشتە کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، ئەم نووسراوەی وەزارەتی بازرگانیی دوای ئەوەدێت کە لە مانگی ١٢ سکالایەکی پێشەکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووه‌ سەبارەت بە رێگریکردنی وەزارەتی ناوبراو بە خەرجکردنی ئەو پارەیە و بیانووهێنانەوە بۆ دواخستنی تا بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیران چارەسەری کیشەکە بکات بەرلەوەی لە دادگا سکالا تۆماربکەن .

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌، خۆشبەختانە بەڵێنی وەرگرتووه‌ کە لەدوای ٢٠ئەم مانگە پارەکە خەرجبکرێت .

 هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی حكومه‌تی هەرێم رایگه‌یاندووه‌:" لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق قسەی کردوە لەبارەی خەرکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015، وەزیرش پێیڕاگەیاندوه‌، ئەمڕۆ نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەکات بەمەبەستی خەرجکردنی پارەکە".

  موسلیم وتی :"بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستانی بنێرێت، بەوتەی وەزیری بازرگانیی حكومه‌تی هەرێم، 151 ملیار دینارە."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP