ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌سوریا ده‌كات، ئابڵوقه‌ی سه‌ر گه‌ره‌كه‌كانی شێخ مه‌قسودی كوردنشین و ئه‌شره‌فیه له‌حه‌ڵه‌ب هه‌ڵبگرێت، كه‌ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی تێدا ده‌ژین و ژماره‌یه‌كی زۆریان ئاواره‌ی ناوخۆی وڵاتن.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌وه، پێداویستییه پزیشكییه‌كان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، هاوڵاتیان له نه‌بوونی سوته‌مه‌نیشدا پاشماوه‌ی پلاستیكی و خۆڵ و خاشاك ده‌سووتێنن تاخۆیان له سه‌رماوسۆڵه بپارێزن.
سوریا له مانگی نیسانی ساڵی رابردوه‌وه رێگه‌ی نه‌داوه سوته‌مه‌نی و خۆراك و پێداویستی پزیشكی بگاته ناوچه‌كه و ئه‌وه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی مرۆیی دروست كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP