ئەمڕۆ یەکشەممە 5-2-2023، ئایەتوڵڵا عهلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بڕیاری لێبووردنی گشتی مهرجدارو کەمکردنەوەی سزاکانی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە تۆمەتباران و ئەوانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزا دراون، دەرکرد.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردهوه، بڕیارەكه تۆمەتباران و سزادراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی وڵات و زیندانیان دەگرێتەوە کە پێشتر لەلایەن دادگاکانی (شۆڕش)، دادگا گشتییەکان و هێزە چەکدارەکانەوە بە تاوانی دیکە سزا دراون.
ئاماژهیان بۆئهوهشكردوووه كه ئازادکردنی دەستگیرکراوان بە مەرج دەبێت، بەو پێیەی كه هیچ دەستگیرکراوێک تۆمەتی سیخوڕییكردن لەگەڵ دەزگاهەواڵگریە بیانیەکان نەبوبێت و تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی لەسەر نەبێت.
هاوکات مەرجەکانی دیکە ئەوەن کە ئەو دەستگیرکراوانە سکاڵایان لەسەر تۆمار نەکرابێت و لە شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاگری نەکردبێتەوە وهێرشی نەکردبێتە سەر دەزگا و دامەزراوەکانی حکومییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا نزیکەی 20هەزار کەس لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP