5 زانیاری دەربارەی پێكهاتەی بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد

وەرزش
13:57 - 2023-02-23

5 زانیاری دەربارەی پێكهاتەی بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد
ئاكۆ بیبانی
ڕووبەرووبونەوەی نێوان ئەستێرەكانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد یەكێكە لە بەهێزترین و پڕ لە چێژترین  یارییەكانی ئەم قۆناغەی ئەوروپا و بە تایبەت یۆروپا لیگ، یارییەك بە تامی یاری فیناڵ ، 90 دەقیقەی پڕ لە جوڵەی هونەری سەرنج راكێش ، دوو تایمی ماراسۆنی ، یارییەكی یەكلای كەرەوەو چارەنوس ساز ، لەم راپۆرتەدا پێنج زانیاری دەرباری هەردوو یانە زەبەلاحەكەی ئەوروپا دەخەینە ڕوو.
1- نرخی یاریزانانی هەردوو یانە لە بازاری گواستنەوە نزیكە لە یەكترەوە بەجۆرێك پێكهاتەكەی بەرشەلۆنە نرخەكەی 762 ملیۆن یۆرۆیە ، نرخی یاریزانانی یانەی مانیونایتدی ئینگلیزی لە بازاری گواستنەوە 759   ملیۆن یۆرۆیە ئەمەش بە پێی داتاو زانیارییەكانی پێگەی ترانسفێر ماركێتی جیهانی .
2- یەكێكی دیكە لە زانیارییەكان بوونی یاریزانی بیانییە لە ریزەكانی هەردوو یانە بەجۆرێك یانەی مانچستەر یونایتد زۆرترین یاریزانی بیانی لە ریزی پێكهاتەكەی بەدی دەكرێت كە 20 یاریزانە ، هەرچی یانەی بەرشەلۆنەیە تەنها9   یاریزانی لەدەرەوەی ئیسپانییایە .
3- لە ریزەكانی هەردوو یانە چەندین ئەستێرەی گەورە هەیە ئەمەش وایكردوە نرخی ئەستێرەكانی یانەكە بەڕادەیەكی زۆر لە مێركاتۆ بەرز بەرزبێت ، پیدرێی ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانە كەتەلۆنەییەكە نرخەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیە ، هەرچی یاریزانانی یانەی مانیۆیە ، گرانترین یاریزانیان ئەنتیۆنی بەرازیلییە كە نرخەكەی 75 ملیۆن یۆرۆیە .
4- چافی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە تەمەنی 43 ساڵەو سەركردایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەكات و لە مێژوودا تەنها یەك یاری راهێنەرایەتی یانەكەی كردوە دژی مان یونایتد و یارییەكەش بەیەكسانبوون بە دوو گۆڵ كۆتایی هاتوە ، كەشتیوانی كەشتیەكەی شەیتانە سورەكانیش بەخشراوە بە تین هاگی هۆڵەندی و تەمەنی 53 ساڵە و تەنها لە یاری چوندا ڕووبەروی بەرشەلۆنە بۆتەوە .
5-  25  ساڵە بوژانەوەو بونیادنانەوە لە كامپ نۆ دەستیپێكردوەو یانەی بەرشەلۆنە گەشەی كردوە ، هەرچی مێژووی یانەی مانچستەر یونایتدە لەڕووی گەشەكردن و بوژانەوەو دەگەڕێتەوە بۆ 26 ساڵ پێش ئێستا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP