ڕاپۆرتێکی ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتخوازه‌كان لە لیژنەی چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووە كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەو دیاریانەی ئاشکرا نەکردووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٠ لەلایەن حکومەتە بیانییەکانەوە وەریگرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش، زیاتر لە 100 دیاری لەلایەن سه‌رۆك و بەرپرسانی باڵای بیانییەوە به ترامپ به‌خشراون، له نێو سه‌رۆكانه‌ش (شی جین پینگ) سەرۆکی چین و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەن، کۆی گشتیی بەهای ئه‌و دیارییانه‌ش لە 250 ملیۆن دۆلار زیاتره، کە نه ترەمپ و نه ئەندامانی نزیكی خێزانه‌كه‌ی ئاشكرایان نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسای ئه‌مریكا ده‌بێت ئاشكرا بكرێن.
دیموکراتەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن:" ئاشكرابوونی ئەو دیارییه بیانیانەی کە به‌شێوه‌ی یاسایی و ره‌سمی تۆمارنه‌كراون، لەنێویشیاندا ١٧ دیاری میرنشینی سعودیەیه كه به‌هاكه‌ی لە ٤٨ هەزار دۆلار زیاترە، پرسیاری زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاشكرانه‌كردنیان دەوروژێنێت کە بۆچی ترەمپ ئەم دیاریانەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرانەکردووە، ئایا ئامانج لەو دیارییانه کاریگەریی خستنه‌سه‌ر سیاسەتی ئەمریکا بووه لە سه‌رده‌می ئیدارەی پێشوودا؟"
به‌پێی ڕاپۆرتەکه: " سەرۆکی پێشووی ئه‌مریكا و خێزانه‌كه‌ی 117 دیاری بیانییان وەرگرتووە کە به‌هاكه‌یان به 291 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت و بۆ رای گشتیی ئاشكرانه‌كراون ".
جێگای سەرنجە ڕاپۆرتەکە هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراوی نەخستۆتەڕو کە ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دیارییانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌بووبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP