به‌بۆنه‌ی 44-هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئێزگه‌كه ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم، باس له خه‌بات و كاری رابردووی ئێزگه‌كه كراوه، كه چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه وسه‌ره‌تاكه‌ی له نێو كۆڕی خه‌بات و شۆرشی به‌رگریدا و شانبه‌شانی پێشمه‌رگه، په‌یامی یه‌كێتی و چالاكییه‌كانی شۆڕشی نوێ و گشت گه‌لی كوردستانی ده‌گواسته‌وه و ببوه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بۆ زۆربه‌ی ئاژانس و كه‌ناڵه‌جیهانیه‌كانیش.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه، هیوادارین له‌گه‌ڵ كاروانی میدیایدا په‌ره‌ی زیاتر به‌چۆنێتی كاركردنتان بده‌ن، تاكو له پێشه‌نگی كه‌ناڵه‌كاندا بۆ هه‌میشه ده‌نگی گه‌لی كوردستان بن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP