سه‌رۆك بافڵ بەڵێنەکانی لەبارەی سەرچنار و ئاشتکردنەوەی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی جێبەجێکرد

کوردستان
15:09 - 2023-03-19

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنەکانی لەبارەی سەرچنار و ئاشتکردنەوەی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی جێبەجێکرد .

ئەو شوێن و جێگایانەی لە سەرچنار دوور بوون لە بەها باڵاکانی کوردەواری و  ئاین و ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگای کوردی و بەبڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی داخران ئێستا بوونە شوێنی ئەنجام دانی چالاکی جۆراوجۆر و رۆژانە خەڵک روی تێدەکەن بە مەبەستی کات بەسەربردن .

رۆژی شەممە لە سەرچنار، بە بەشداری سەدان منداڵ و خێزانەکانیان لەو شوێن و جێگایانەی داخرابوون گەورەترین کەرنەڤاڵی منداڵانی تێدا رێکخراو چەندین چالاکی جۆراوجۆر ( کۆنسێرت، شانۆ، پێشانگای کاری دەستی، خواردن )  تێدا ئەنجامدراو خەڵات بەسەر مناڵاندا دابەشکراو کەشێکی جیاوازتریان بۆ فەراهەمکرا وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری سلێمانی و ئاشتکردنەوەی سەرچنار لە گەڵ خەڵکدا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP