زیاد عه‌لی فازڵ وه‌زیری كاره‌بای عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دابه‌زینی ئاستی ئاوی به‌نداوی موسڵه‌وه، 400 مێگاوات كاره‌با له پارێزگای موسڵ به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و زیانی به بڕی به‌رهه‌می كاره‌بای گشتی گه‌یاندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كاره‌با ترسی هه‌یه له كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌سه‌ر وێستگه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ئه‌م كێشه‌یه، بۆیه هیواخوازین ئه‌م وێستگانه دوای زیادبونی ڕێژه‌ی ئاو، كاری زیاتریان پێبكرێت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كاره‌بای زیاتر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو له‌سه‌ر روباری دیجله و فورات له‌لایه‌ن توركیاوه، عیراق روبه‌ڕوی قه‌یرانی ئاو بۆته‌وه‌و به‌شێك له زۆنگاو و ده‌ریاچه‌كان وشك بون، سه‌ڕای چه‌ندین هه‌وڵی دیپلۆماسیش، به‌ڵام تا ئێستا ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه دیارنیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP