سه‌رۆككۆمار: ستراتیژێکی پتەو بۆ سیاسەتی دارایی دابڕێژرێت

عێراق
18:04 - 2025-05-07


د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار ڕۆژی چوارشەممە 7 ی ئایاری 2025 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عەلی عەلاق.

لە دیدارێکدا رەوشی کەرتی بانکی عێراق و ڕێوشوێنەکانی پەرەپێدانی تاوتوێکرا و  پاکێجی چاکسازیی بانکی ناوەندی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر جوڵەی بازاڕی ناوخۆ باس و خواسی لەسەرکرا و سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر پێویستی هەوڵدان و داڕشتنی ستراتیژێکی پتەو بۆ سیاسەتی دارایی کردەوە بەشێوەیەک کە گەشەی ئابووری خوازراو بەهێز بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا  پلانەکانی هاندانی کەرتی وەبەرهێنان لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت تاوتوێ کرا، بەتایبەتی کە وڵات سەقامگیرییەکی بەرچاوی لە ئاستی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بەخۆوە بینیوە.

لە بەرامبەردا عەلی عەلاق سوپاسی سەرۆک کۆمار و ڕێنماییە بەنرخەکانی کرد و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی و پلانەکانی داهاتووی بۆ جەنابیان رونکردەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی سیاسەتی دارایی و سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP