سودانی سبه‌ینێ‌ سەردانی تورکیا دەکات

عێراق
20:08 - 2025-05-07


بڕیاره‌ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بگاته‌ توركیاو لەگەڵ گه‌وره‌ بەرپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌و پێشبینیشده‌كرێت چه‌ند پاداشتێك ئیمزا بکات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، كه‌ لە  پلاتفۆرمی (X) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "سبەینێ‌ پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، کە لەگەڵ وه‌فدێكی باڵا، سەردانی تورکیا دەکات".

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" لە سەردانەكه‌دا، پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێدەکرێن"

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:"لەچوارچێوەی سەردانەکەدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی هاریکاریی ستراتیجیی نێوان تورکیا و عێراق بەڕێوەدەچێت و پێشبینیدەکرێت بە ئامانجی هاوکاری لە بوارە جیاوازەکاندا لەنێوان هەردوو وڵاتدا چەند یاداشتێک ئیمزابکرێن."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP