وەسیم کەیلانی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، یاسای نوێی (پاراستنی زیانەکانی تووتن) کە بەم نزیکانە دەردەچێت، کۆتایی بە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی کە بە “ڤایپ” ناسراوە، لە وڵاتدا دەهێنێت.
وتیشی: یاساکە بەتوندی قەدەغەی هاوردەکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکات و ئەوانەی سەرپێچی بکەن، سزا دەدرێن وەک (غەرامەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ڤایپەکانیان).
ئەو بەرپرسە تەندروستییە ئاماژەی بەوەشکرد: جگەرەی ئەلیکترۆنی لەئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێو گەنجان و منداڵان و تەنانەت کچانیشدا بڵاوبووەتەوە, داواکاری لەسەر ئەم جۆرە جگەرەیە دەگەڕێتەوە بۆ شێوە و ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی, هەروەها کاریگەریی مەترسیداری لەسەر مێشک و هەستی مرۆڤەکان هەیە.
ئاشکراشیکرد: لە هەر پێنج هاوڵاتییەکی عیراقیدا، یەکێکیان جگەرەکێشە، ئەمە لەکاتێکدایە، جگەرەکێشان یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن لە عیراق و جیهانیشدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP