ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ماوەی دومانگ دەچێتە پشوەوە و لە رۆژی هەینییەوە پشوەکە دەستپێدەکات.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: پاڵپشت بە مادەی 57ی دەستورو مادەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بڕیاردرا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت و پەرلەمان بۆ ماوەی دوو مانگ دەچێتە پشوەوە.
هەرچەندە بەپێی یاسا ئەگەر بابەتێکی گرنگ هەبوو، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت کۆبوونەوەی لەبارەوە ئەنجام بدات، هاوکات هەر ئەم هەفتەیە بڕیار بوو پەرلەمانی عیراق دوو دانیشتن ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەبوو، کۆبونەوەکان بەڕێوەنەچوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP