ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 26-3-2023 قۆناغێكى نوێى كاركردن له سه‌رجه‌م ژانره‌كانى وێب سایت و سۆشیال میدیاکانی سپۆرت میدیا له چوارچێوه‌ى چه‌ترى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان ده‌ستیپێكرد.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ، ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و سەرتیپ عەلی بەرپرسی بۆردی وەرزشی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن و بۆردی وەرزشی بەڕێوەچوو. له‌م قۆناغه‌دا، سپۆرت میدیا به گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌وه درێژه به كاره‌كانى ده‌دات ، له رێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كارى میدیایی وه‌رزشى گرنگی به گواستنەوەی هه‌واڵ و بەرهەمهێنانی راپۆرت و دیدار‌و به‌رنامه‌و گواستنه‌وه‌ى رووداوە وەرزشییەکان بە شێوازی راسته‌وخۆو چه‌ندین ژانرى تر‌ى رۆژنامه‌وانى کار دەکات.
هاوكات 24 سه‌عاتى به‌رده‌وام له رێگه‌ى ناونیشانى وێب سایتى www.sportmedia.krd و ته‌واوى پلاتفۆرمه میدیاییه‌كان كاره‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌و له بۆنه تایبه‌ته وه‌رزشییه‌كانى ناوخۆ‌و جیهانیش له رێگه‌ى تۆڕى په‌یامنێرانى هه‌واڵ و بابه‌تى ده‌بێت .
ئه‌م قۆناغه‌ی سپۆرت میدیا هه‌ستكردنە به پێشكه‌وتنى بوارى وه‌رزش و گرنگیدان به وه‌رزشى ناوخۆ‌و وه‌رزشكارانى كوردستان له لایه‌ن مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه، ده‌بێته وێستگه‌یه‌كى گه‌وره بۆ پێشكه‌وتنى ئه‌و بواره گرنگه‌ى ئێستا ژیانى داگیركردووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP