به‌سره‌ _ هه‌ر سه‌عاتێك تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ تۆمارده‌كرێت

تەندروستی
14:48 - 2023-04-05

به‌پێی ئامارێكی ره‌سمی هۆشداری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ ده‌دات له‌عیراق و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پیسبوونی زۆری ژینگه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌.

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق رایگه‌یاندووه‌، له‌پارێزگای به‌سره‌ی عیراق ساڵانه‌ 9 هه‌زار تووشبووی شێرپه‌نجه‌ تۆمارده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی له‌هه‌ر سه‌عاتێكدا كه‌سێك تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌شی پیسبوونی ئاو و هه‌وا و ته‌واوی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، زیادبوونێكی نائاسایی له‌ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ له‌قۆناغه‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا له‌پارێزگاكه‌ هه‌یه‌.
ڕوونیشیكرده‌وه‌، زیاتر له‌ 700 ئاگری سوته‌مه‌نی هه‌ن كه‌رۆژانه‌ گازی ژه‌هراوی ده‌سوتێنن، له‌هه‌مانـكاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ئاوی به‌سره‌ به‌به‌كتریا و میكرۆب پیسـبووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP