وەزیری رۆشنبیری پشتیوانی وەزارەت بۆ هونەرمەندو وەرزشکارانی كه‌ركوك دووپاتده‌كاته‌وه‌

وەرزش
11:32 - 2023-04-07

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک هونەرمەند و وەرزشکار دەکات

حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە چەندین ھونەرمەندو  وەرزشکارو لەوانەش دەستەی گشتی یانەی وەرزشی بابەگوڕگوڕ.

لەو چوارچێوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی هونەرو وەرزش و گەشەپێدانی کایەی رۆشنبیری کوردی کرا.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی وەزارەتی بۆ هونەرمەندو وەرزشکارانی کوردستان بەگشتی و شاری کەرکوک بەتایبەتی دووپاتکردەوە، لە بەرامبەدا هونەرمەندان و وەرزشکاران سووپاس و پێزانینی خۆیان بۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەربڕی بۆ بەدەمەوەهاتن و گوێگرتن لەداواکاری و سەرنجەکانیان.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP