كۆمپانیای گشتی دانه‌وێڵه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند، پێشبینیـده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نم له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق بۆ دوو هێنده‌ی ساڵی ڕابردوو به‌رزببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بارانبارین له‌كاتی گونجاو‌دا، به‌تایبه‌تی بارانی ئه‌مــدواییه كاریگه‌ری زۆر به‌رچاوی له‌گه‌شه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم هه‌یــه‌و، گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی جووتیارانیش، هاندانی جووتیارانه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمی زیاتر بچێنن و، كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی، ساڵی ڕابردوو، دوو ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌مـهاتووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێشبینیـده‌كرێت ئه‌و بڕه گه‌نمه بۆ دوو هێنده زیادبكات و، زیاتر له ٤ ملیۆن تۆن به‌رهه‌مـبهێنرێت، به‌وه‌ش پێداویستییه‌كانی ناوخۆ پــڕده‌كرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP