نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌رده‌وامه‌و ره‌نگه رۆژانی شه‌ممه یاخود یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه بكات، پاشان له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه تێبینی په‌رله‌مانتاران وه‌رده‌گیرێت و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌پێیوایه تا ٢٠ رۆژی تر ئه‌و رێكارانه كۆتاییانـبێت و دواتر خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه بكرێت.
رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP