عێراق له‌ ماوه‌ی سێ بۆ پێنج مانگی داهاتوودا قه‌رزه‌كانی ئێران ده‌داته‌وه‌

عێراق
21:34 - 2023-04-12

سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی عیراق - ئێران ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عیراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ كه‌له‌ماوه‌ی سێ بۆ پێنج مانگی داهاتوودا قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئێران بداته‌وه‌.

 یه‌حیا ئال ئیسحاق سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی عیراق - ئێران له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا به‌غداو تاران له‌ڕێگه‌ی دراوی یـــۆرۆ و دۆلار په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ دۆلار بگاته‌ ده‌ست ئێران !! بۆیه‌ له‌مكاته‌دا شایسته‌ داراییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ڕێكاری مامناوه‌نده‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

باسی له‌وه‌شكرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان عیراق و ئێران، بواره‌كانی خۆراك، پێداویستییه‌كانی بیناسازی و كاره‌با و غــاز له‌خۆده‌گرێت.

ساڵی ڕابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان عیراق و ئێران زیاتر له‌ ١٢ ملیار دۆلاربوو، به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌ڵێن، خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، بۆ ٢٠ ملیار دۆلار به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP