فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران: ئەنفال، تاوانێك دژ بە نەتەوەیەك

عێراق
19:48 - 2023-04-13

ئەنفال، تاوانێك دژ بە نەتەوەیەك 

پڕۆسه‌ی‌ به‌دناوی‌ ئه‌نفال پڕۆسه‌ی‌ سڕینه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو كە له‌ لایه‌ن بێ‌ نمونه‌ترین سته‌مكاری‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه‌ ئه‌نجامدرا ، تاوانێكی گەورەی مرۆڤایەتی بوو لە دژی گەلی کوردو کەمینەکانی ناو عیراق و کوردستان . 
رژێمی بەعس بەوپەڕی دڕندانەو لەڕێگەی پڕۆسەیەکی نەگریسەوە بەوخەیاڵەی چیتر شتێک نەهێڵێت بەناوی کورد نزیکەی پێنج هەزار گوندی وێرانکرد و نزیكەی دووسەد هەزار کورد تەنها تاوانیان ئەوەبو کورد زمان بوون لەگەڵ چەند کەمینەیەكی تری وەك  شەبەک و یەزیدی و تورکمانی زیندەبەچاڵکرد .
هەر لەیادی  تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا، لەروانگەی نیشتمانی و مرۆڤایەتیەوە، بەهاوكاری دۆستەكانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدرال كاردەكەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و گەڕانەوەی روفاتەکان بۆ زێدی خۆیان ، وەهەروەها بەردەوام دەبین لە سەر داواكاریە رەواكانیان بۆ  قەرەبووكردنەوەی مادی و مەعنەوی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان ، بەپێی دەستوری عیراق . 

لەم یادەدەدا سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست شەهیدانی ئەنفاڵ و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی بیری ئازادی کوردو کوردستان دادەنوێنین.

فراکسیۆنی (ی.ن.ک) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP