بەهۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە، عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەلەوەری لە تورکیاوە دا.
بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی حکومەتی پشتڕاستکردەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، هاوردەکردنی پەلەوەر لە تورکیاوە قەدەغە دەکات.
سائر سەبری حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاكان لە بەشی ڤێتێرنەری، لە لێدوانێکدا رۆژنامهوانیدا جهختیكردووه: "وهزارهتی كشتوكاڵ هاوردەکردنی بەرهەمه پەلەوەرییهكانی لەو وڵاتانەی کە ئەنفلۆنزای باڵندەیان تێدا بڵاوبووەتەوە قهدهغهكردووه، لەنێوشیاندا تورکیا".
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه، "بڕیارەکە لە 31ی كانونی ئەمساڵەوە دەرچووە، هەر بەرهەمێکی پەلەوەری تورکیا کە ئێستا لە بازاڕهكاندایە یان له پێش بڕیاری قەدەغەکردنهكهوه هاتۆتە ژوورەوە، یان دوای ئهو رێكهوته بە شێوەیەکی نایاسایی هێنراوهته نێو بازاڕهكانهوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP